سەرچاوەیەکی ئەمنیەتیی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە، ماشێنیکی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە ئەفغانستان، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کەوتە بەر دەسڕێژی گولە.
بەپێی ڕاپۆرتی “ئەلعەرەبیە” ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، ئەو سەرچاوە ئەمنیەتییەی ئەفغانستان وتی: ماشێنیکی باڵویزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی هەمانڕۆژ لە شاری “کابول”ی ئەفغانستان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەسڕێژی گولەی کراوتە سەر و کەسێک لە کارمەندانی باڵویزخانەی ڕێژیم بریندار بوو.
ئەو سەرچاوە ئەمنیەتییە ئەوەشی خسەتەروو کە، ئەو هێرشبەرە چەکدارانە بە ماشێنێک بە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیدا تێپەڕین و ئەو باڵوێزخانەیەیان دایە بەر دەسڕێژی گولە و دواتر ئەو شوێنەیان بەجێهێشت و لە ئاکامی ئەو دەسڕێژییەدا کارمەندێکی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمبارەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.












