هەڵوەشانەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران تەنیا كاردانەوەی به لایهنی پێخۆشبوون لێ نهکهوتۆتهوه. دەوڵەتی ئیسراییل هەروا درێژە بە ڕەخنەگرتن لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەداو كۆماریخوازەكانی ئامریكاش گۆڕینەوەی زیندانییهکانی ئێرانو ئامریكا بە نیشانەی لاوازیو دهستهوهستانی لە بەرامبەر ئێراندا لێک دهدهنهوه.
كاردانەوە باشەكان لە بابەت جێبەجێكرانی بەرجامو هەوڵوەشانەوەی گەمارۆكان بەدژی ئێران هەروا بەردەوامە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاڵمان، زیگمار گابریل، وەزیری ئابووریی ئاڵمان گوتویهتی: “دڵخۆشم بهوەی كە ئێران چەند مانگی ڕابردوودا نیشانی داوە كە لەسەر جێبەجێ كردنی ڕێككەوتنامەی ئەتۆمیی ڤیەن سوورە.”
وەزیری ئابووریی ئاڵمان ههروهها گوتوویەتی بووژاندنەوەی پێوەندییە ئابووریو ماڵییەكانی نێوان ئێرانو ئاڵمان پێویستیی بە ڕەوتێكی درێژماوە هەیە. ناوبراو هەروەها دهڵێ بەڵام ئەم ئاسانكارییانەی كە گەیشتوونەتە قۆناغی جێبەجێ كردن، بنەمایەكی باشن بۆ دەسپێكی ئەم ڕەوتە.
گابریەل هەروەها دهڵێ بەم جۆرە ئەو ئیمكانە هاتۆتە پێش كە وەرزێكی نوێ لە پێوەندییە ئابوورییەكانی ئێرانو ئاڵمان دەست پێ بكاتەوە.
بەڵام ئیسراییل هەر بە شێوەی ڕابردوو پێداگری لەسەر هەڵوێستی خۆی لە بابەت ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەكا. بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆك وەزیری ئیسرائیل پاش هەڵوەشانەوەی گەمارۆكان بەدژی ئێران بۆ جارێكی دیكە بە نیسبەت مەترسییەكانی دەوڵەتی ئێران کۆمهڵگای جیهانی وریا کردۆتهوه.
نەتەنیاهوو پشتڕاستی كردۆتەوە كە كۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها سیاسهتی ناسەقامگیریی ناوچەو پەرەپێدانی تیرۆریزم لە جیهان درێژە پێدهدا.
نتانیاهوو هەروەها گوتی ئێران بەدوای چەكی ئەتۆمییەوەیە. ناوبراو داوای لە زلهێزەكانی جیهان كردوه كە بە وردی چاودێری بخهنه سهر ئێرانو هەر هەڵە یان دەسبزێوێكی كردی بەخێرایی دژكردەوەیان ههبێ.
بەربژێرە گرینگەكانی كۆماریخوازەكان بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماریی ئامریكاش وێڕای ڕەخنەی توند لە گۆڕینەوەی زیندانییەكانیان لەگەڵ ئێرانو هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكانی ئامریكا دژی كۆماری ئیسلامی دژكردەوەیان بووه.
ئەوان پێشوازییان لە ئازادكرانی ٤ بەندكراوی ئامریكایی كردوه، بەڵام هاوكات ئۆبامایان بەوە تاوانبار كردوه كە لە هەمبەر كۆماری ئیسلامیدا بێ تواناییو دهستهوهستانیی خۆی دهرخستوه.
دۆناڵد ترامپ، كاریگەرترین بەربژێری كۆماریخوازەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی سەركۆماریی ئامریكا، سەبارەت بە ئازادكرانی حیسابە بانكییەكانی ئێرانو هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكانی سهر ئهو وڵاته گوتی، ئەمە بەم مانایەیە كە ئەوان ١٥٠ میلیارد دۆلارو ٧ بەندكراویان دهست کهوتوهو ئێمەش تەنیا ٤ بەندكراو.
ترامپ هەروەها گوتی، خۆشحاڵم كە ئامریكایییەكان بۆ وڵاتەكەیان گەڕاونەتەوە، بەڵام ئەمە جێی شەرمە كە ئەوان بۆ ماوەیەكی درێژ لە زینداندا بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “واشنگتۆن پۆست” ماركۆ رۆبیۆ، یەكێك لە بەربژێرەكانی دیکهی كۆماریخوازەكان، سەبارەت بە دەسبەسەكردنی بارمتەكان قسەی كردو گوتی دەوڵەتی ئامریكا بەم كارەی دەوڵەتانی دیكە هان دەدا كە هاووڵاتییانی بێتاوانی ئامریكا بگرنو پاشان بە مەرج ئازادیان بكەن.
ماركۆ رۆبیۆ هەروەها پێداگریی كردەوە كە ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەركۆماری سەربكەوێ، ڕێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئامریكاو ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە.
لە لایەكی دیكە ئێشلی سترانگ، وتەبێژی پۆل ڕایان، یەكێك لە سیاسەتمەدارانی كاریگەری كۆماریخوازەكان كە سەرۆكایەتیی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریكای لە ئەستۆیە، گوتوویهتی ئۆباما بۆ ئازادكردنی بەندكراوانی ئامریكایی لە ئێران زۆری مل نهوی کردوه.