هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن دەزگای قەزاییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، زاهیرپەسوپیش (جۆڵا)، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ مانگ بەندکرانەکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.
زاهیر پەسوپیش خەڵکی گوندی چیانە شەوی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و دوای سێ حەوتوو دەسبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.
ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبێکی دژبەری ڕێژم سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا بوو.