بریتانیا داوای لە ڕێژیمی ئێران کردووە کە، تا ئەمریکا ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ بەرجام و دەڵی:کۆماری ئیسلامی دەبێ بە دەسکەوتنی بزانێ و لە دەستی نەدا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی رەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، بریتانیا داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئیران کرد کە، ئەو دەرفەتە لەدەست نەدا و هەتا ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوەی بەرجام دەربڕیوە، بەو مەرجەی کە تاران پێبەندی بەڵینەکانی “ناوکیی” خۆی بێ و دەبێ ئەوە بە دەسکەوت بزانێ و ئەو دەرفەتە لە دەستنەدا.
بەپیی ڕاپۆرتەکان “بووریس جانسۆن” سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئێران، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی ڕەوەندی پێشێلکاریی بەڵێنەکانی ناوکیی لەلایەن تارانەوە کە پاش ئەوەی ئەمریکا لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لە”بەرجام” چووە دەرەوە دەستی پیکرد، داوایکرد کە، تا ئەمریکا ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ بەرجام ئەو دەرفەتە لەدەس مەدەن و درێژە بە ڕێککەوتنی ناوکیی بدەن بەو مەرجەی کە تاران بەتەواویی پێبەندی هەموو بەڵینەکانی ناوکیی خۆی ببێت.
دەفتەری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە بەیاننامەیەکدا لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر سووربوونی بەڵێنەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی واژۆ کراوە و داوا لە بەرپرسانی پلەبەرزی ئەو ڕێژیمە کراوە کە، کۆتایی بە ڕەوەندی پێشێلکاریی بەڵینەکانی ناوکیی بێنن و لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ بکەن.