لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی، وەزارەتی نەوتی ئێران ڕایگەیاند لە ڕۆژی یەكشەممە ٢٧ی بەفرانبارهوه گەڵاڵەی سەرەتایی بەرزکردنهوهی ٥٠٠ هەزار بۆشكە هەناردەی نەوتی وڵاتەكەی، دەست پێكردوه.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ فەردا، بە جێبەجێكردنی بەرنامەی “بەرجام”، هەموو بەرتەسككردنەوەكانی پێوەندیدار بە بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران هەڵوەشاندۆتەوە.
كاربەدەستانی وەزارەتی نەوتی ئێران گوتوویانە هەناردەی خۆی لە یەك میلیۆن بۆشكەی ئێستا لە ڕۆژێكدا، بۆ ٢ میلیۆن بۆشكە لە ڕۆژدا بەرز دەكاتەوە.
گەمارۆكانی دژی تاران، هەناردەی نەوتی ئێرانو هەروەها بەدەستهێنانی داهات لە ڕێگەی ئەوەوە كە بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە. بەشی هەرە زۆری داهاتی نەوتیش لە وڵاتانی دیكە، ڕاگیراوە كە بە جێبەجێكرانی ئەم ڕێككەوتنە ئازاد دەكرێن.
كڕیارانی سەرەكیی نەوتی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا وەك وڵاتانی چین، هیند، ژاپۆن، كورەی باشوورو توركیە بوون كە ئەوانیش هاوردەی نەوتیان لە ئێرانەوە بۆ وڵاتی خۆیان كەم كردبۆوە.
هێندێك لە چاوهدێرانی سیاسیی ئێران لەسەر ئەم بڕوایەن كە پاش هەڵوەشاندنەوەی یەكجاریی گەمارۆكانی سەر ئێران كاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێ و شیمانەی ئەوە دەكرێ كە لە داهاتوویەكی نزیكدا نرخی نەوت لەوەش زیاتر دابەزێ.