هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری تاران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سڵێنی” سەوڵاوا بە ناوی “عەبدولڕەحمان عەبدی” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە لە شاری تاران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
عەبدولڕەحمان عەبدی خەڵکی گوندی سڵێنی سەوڵاوای سەربە پارێزگای سنە بووە و دوای دەسبەسەر کرانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری تاران، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەرکران و یان ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیشی لەبەر دەستدا نییە.