پاش نمایشکردنی پوولێک لە کاتی سەفەری پاپ فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان کاربەدەستانی دوو دەوڵەتی داگیرکەری ئێران و تورکیە کاردانەوە و هەڵویستی توندیان نواند.
له ناڕهزایهتی دهربڕینهکهی ئێران و تورکیا هاتووه “ههرێمی کوردستان لهو تهمره بهشێک له خاکی ئێمهی داگیر کردووه و جێگای قبووڵ کردن نیه” ئهمه له حاڵێکدایە کوردستان له لایهن چوار دهوڵهتی فاشیستی ئێران ،تورکیا، سوریا و عێراق داگیر کراوە و ئێستا داگیرکەران خۆیان بە خاوەنی کوردستان دەزانن.
وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمەکانی ئێران وتورکیە و بەرەی تورکمانیی لە عێراق، لە کاردانەوە و ناڕەزایەتیی دەربڕین لەهەمبەر پێشکەشکردنی ئەو تەمرە بە پاپ فرانسیس، ڕایانگەیاند کە بلاوکردنەوەی ئەو پوولە لە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە دژی بنەما و یاسا نێوەنەتەوەییەکانە.
شایانی باسە کە ئەو پوولە کە نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەر کێشرابوو یەکێک لەو تەمرانە بوو کە سەرنجی داگیرکەرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و تووڕەیانی کرد.