ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا، کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە کرێکارانی هێڵی ئاسنی ئەراک لە شوێنی کارەکەیان، کریکارانی کۆمپانیایی دابەشکردنی کارەبای هەموو شارەکانی ئێران، لەبەردەم مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی، کرێکارانی شارەوانی بەندەرعەباس لەبەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە، کۆمەڵێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی ئیمام عەلی لە شوێنی کارەکەیان لە نەخۆشخانە، کرێکارانی شارەوانی ئەهواز لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە و پشکدارانی بانکی” دەی” لە بەردەم بینای ناوەندیی ئەو بانکە لە تاران بەڕێوە چوو.
هەروەها ناڕازییان دەڵین: دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە و ئەگەر بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران وڵامی داواکارییەکانمان نەدەنەوە ئەوە ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە بەردەوام و بەرفراوانتر دەبێ.