ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا، بۆ کاروباری ئێران، جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە دەوڵەتی جۆبایدێن، گەمارۆکان بە دژی ڕێژیمی ئێران، بەشێوەیەکیی یەک لایەنە لانابات.
ڕابێرت مالی، ڕۆژی چوارشەممە لە وتوویژێکدا لەگەڵ” ئاکسیۆس” ڕایگەیاند کە دەوڵەتی جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، تەنیا لە کاتێکدا وتووێژەکان لەگەڵ ئێران، لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی و مووشەکیی دەستپێبکاتەوە هەڵسەنگاندن بۆ کەمکردنەوەی هێندێک لە گەمارۆکان بە دژی ئێران دەکا.
ناوبراو هەروەها وتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئیران هیچکات بەشێک لە سیاسەت وشێوەی دانیشتن و وتووێژ لە هەمبەر بەرنامەیی ناوکیی و موشەکیی ئێران، بۆ ئەمریکا نەبووە و نابێ.
هەرلەم پێوەندییەدا بەرپرسانی باڵای ئەمریکایی ڕایانگەیاندبوو کە ئەو گەمارۆگەلەی کە پێشتر بە سەر ئێراندا سەپاوە تاکاتێک کە ئێران نەگەڕێتەوە بۆ بەڵینەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکیی لە سەر ئێران لاناچێ.












