وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە ڕایگەیاند کە ئورووپا ئامادەیە گەمارۆ بخاتە سەر ئەو کەس و ڕێکخراوگەلە کە لەئێراندا مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە ڕۆژی چوارشەممە٢٠ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی لەهەمبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە تایبەت ئازادیی ڕادەربڕین، ئازادیی ڕاگەیاندنەکان لە ئێران ڕایگەیاند کە ئورووپا ئامادەیە گەمارۆگەلێک بەسەر ڕێژیمی ئێراندا بسەپێنێ.
ژان لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرانسە، دووحەوتوو پێش لە شۆرای مافی مرۆڤ، لەهەمبەر چارەنووسی نەسرین ستوودە، پارێزەری ناوداری ئێرانی نیگەرانییەکانی فەرانسەی دەربڕی و هەروەها داوای ئازادیی فەریبا عادلخا، توێژەری ئێرانیی فەرانسەیی کرد.
هاوکات لەگەڵ زۆربوونی سکاڵاکان لەسەر بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەدەرەوەی وڵات لەهەمبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئیران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر دوو ئەشکەنجەگەری سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران.












