١٤٠نوێنەری ئەمریکا داوایان لە جۆ بایدێن کردووە کە کۆتایی بە بەرنامەکانی ناوکیی و مووشەکیی و سەرجەم کردەوە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بهێنێ.
١٤٠ نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا لە هەر دوو حیزبی کۆماریخواز و دێموکرات لە بەیاننامەیەکدا، داوایان لە جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کردووە کە، ڕێکەوتنێکی گشتلایەنە و گشتگیر لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بکرێت، ئەویش نەک تەنیا لەبارەی بەرنامەی ناوکیی ئەو وڵاتە، بەڵکوو لەبارەی کۆمەڵێک بابەتی پێوەندیدار بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش.
بەپێی ڕاپۆرتی “ڕادیۆ فەردا” ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، بەیاننامەیەک کە بە واژۆی ١٤٠ نوێنەری کۆماریخواز و دێموکراتەکان گەیشتۆتە، ڕوو بە “ئانتۆنی بلینکێن” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوایان کردووە کە، ڕێککەوتنی بەربڵاو یان گشتگیر لە ڕێککەوتنەکانی نێوان ئەمریکا و تاران ببێت کە بتوانرێ جیا لە بەرنامەی ناوکیی، بەرنامەی مووشەکەکانی بالستیکی ئەو وڵاتەش کۆنتڕۆڵ بکرێ و کۆتایی بە کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بهێنێ.












