سەرۆكی گشتیی بانكی ناوەندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران هاوكات لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكانی دژی ئێران ڕایگەیاند كە ڕژاندنی ئەم هەمووە پارەیە یهکجێ بۆ ئێران مەنتیقی نییە.
وەلیوڵڵا سەیف گوتی بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكان نزیك بە ٣٠ میلیارد دۆلار لە پارە بلۆكەكراوەكانی ئێران ئازاد دەبێ. ئهوهش له حاڵێک دایه که بهپێی سهرچاوهکانی دیکه رێککهوتنی ئهتومیی ئێرانو وڵاتانی ١+٥ ئازادکردنی زیاتر له ١٠٠ میلیارد دۆلار دارایی ئێرانی به دوودا دێ.
سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئێران گوتی، هێنانەوەی ئەم هەمووە پارەیە بۆ ئێران مەنتقیو عاقڵانە نییەو هەوڵ دەدەین كە بۆ هاوردەی كاڵا پێویستەكانمان بەكاری بێنین.
سەیف لە درێژەدا گوتی بە سەرنجدان بە بانكداریی نێودەوڵەتی، دەتوانین ئەم بڕە پارەیە لە حیسابە جێی متمانەكان بكەینو ئەگەر پێویستمان پێی بوو لێی هەڵبگرینەوە.