کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “جەمیل ئەحمەدپوور” خەڵکی گوندی “حەوتاش” بە سەختی بریندار بووە ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.