سمکۆ مەعروفی یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی و ژینگەپارێزی کە پێشتر سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرابوو، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بۆ جارێکی دیکە دەسبەسەر کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، سمکۆ مەعروفی چالاکی مەدەنیی و ژینگەپارێزیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار دوای تێپەڕبوونی چوار رۆژ لە دەسبەسەرکرانی سمکۆ مەعروفی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە و هەوڵەکانی بنەماڵەی ناوبراو لەمبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.