یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی مانگی ڕابردووی شنۆ، بەناوی ” فەردین بایزیدی” دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لەیەکێک لە دەسبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، فەردین بایزیدی، هاووڵاتیی دەسبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم لە ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەردین بایزیدی لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و دوای گوازرانەوەی بۆ شاری شنۆ بڕیارە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت، فەردین بایزیدی هاووڵاتی خەڵکی شنۆیە کە، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە ڕێگای شنۆ بۆ نەغەدە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرابوو.