سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ: بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ناوکیی نەگا، هەر شتێک پێویست بکات دەیکەین.
بنیامین نێتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوو حەوتوو لەمەوبەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی لەو وڵاتە دا، وتی: وەکوو سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی جووەکانی جیهان، هەر کارێک که پێویست بکرێت بۆ بەرگری لە دەستپێگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ناوکیی ئەوە بەبێ دوودڵی دەکەین لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی کە دەستی بەچەکی ناوکیی بگات دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ ناوچەکە و کردەوە تێکدەرانەکانی بەربڵاوتر دەبێتەوە.
ڕۆژی سێشەممەش ١٩ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی هەواڵی ئیسرائیلی “ئای٢٤” نێتانیاهوو دیسان دووپاتی کردەوە: هەر کارێک که پێویست بکات بۆ بەرگریی کردن لە دەستپێڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی به چەکی ناوەکی جێبەجێی دەکەین و هیچ ڕێگرییەک ساردمان ناکەتەوە لەوەی کە بەدژی کۆماری ئیسلامی شەڕ بکەین و دەوڵەتانی ناوچەکەش دەبێ ئەوە باش بزانن کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی بگات، دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆسەر بەرژەوەندی ناوچەکە و تەواوی جیهان.












