وەزیری دەروەی یەمەن دەڵێ: پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە میلیشیا حوسییەکانی یەمەن پێش لە ڕەوتی ئاشتی وسەقامگیری لە ناوچەکەدا دەگرێ.
ئەحمەد عەوەزبێن موبارەک، وەزیری دەروەی یەمەن ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەکەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتەکانی لە ڕێگای پشتیوانیکردن لە میلیشیا تێرۆریستەکانی یەمەن، پلان وبەرنامەیی سیاسیی خۆی جێبەجێدەکا وهۆکاری سەرەکییە بۆ پێشگرتن لە ڕەوتی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکە دایە.
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن، بەئاماژە بە تویتی وەزیری دەرەوەی یەمەن ڕایگەیاند کە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران، لەڕێگای میلیشیا تێرۆریستە حوسییەکانەوە، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە و ڕەوتی ئاشتی وتەبایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە لاڕێدا دەبا.