بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، حەفتاهەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا، ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆ بە بەشداری چەندین هونەرمەندی ناوداری گەلەکەمان ڕێکدەخات.
بە بەشداریتان لەو ڕێوڕەسمە دا پەیمان و بەڵێنی خۆتان بۆ کۆمار و پێشەوای مەزنی گەلەکەمان پێشەوا قازی محەمەد دووپات کەنەوە.