نرخی نەوتی ئێران بۆ ژێر ٢٥ دۆلار دابەزی.
نرخی نەوتی ئۆپێك لە ڕۆژی ڕابردوودا بە دابەزینی ٦٩ سێنت لە چاو ڕۆژی پێشتر، گەیشتە ٢٥ دۆلار بۆ هەر بۆشكەیەك.
بەم پێیە نرخی نەوتی قورسی ئێران كە بەشیی سەرەكیی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە پێك دێنێ، گەیشتۆتە كەمتر لە ٢٥ دۆلار. بە شێوەی گشتی هەر بۆشكە لە نەوتی قورسی ئێران ٥٠ سێنت تا ١ دۆلار كەمتر لە نرخی سەبەتەی نەوتی ئۆپێك مامەڵە دەكرێ.
لێكۆڵینەوەكانی ڕێكخراوە نێودەوڵەتی‌یەكان دەریان خستووە تێچووی بەرهەم هێنانی هەر بۆشكەیەك نەوت لە ئێران نزیكەی ١٣ دۆلارە.
دابه‌زینی نرخی نه‌وتی ئێران له حاڵێک دایه که به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، ئابووریی ئێران پێویستیی به‌وه‌یه که نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به ١٠٧ دۆلار بفرۆشێ!
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه داهاته‌كانی نه‌وتی ئێران له‌مساڵدا زیاتر له ٢٠ میلیارد دۆلار دابه‌زێ‌و له ٣٥ میلیارد دۆلار نزیك بێته‌وه. ئه‌م ڕه‌قه‌مه له ساڵی ٢٠١١ كه هێشتا گه‌مارۆكانی ڕۆژاوا دژی ئێران جێبه‌جێ نه‌كرابوو و نرخی نه‌وتیش به‌رز بوو، ١١٨ میلیارد دۆلار بوو.