مووچەو حەقدەستی کرێکارانی شارەداریی مەهاباد چەند مانگە دواکەوتوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد بەشێک لە کرێکارەکانی شارەوانیی مەهاباد ماوەی سێ مانگەو بەشێکیان ماوەی دوو مانگە مووچەو حەقدەستی مانگانەیان نەدراوەتێو ئەوەش کێشەی بژیوو گوزەرانی بۆ دروست کردوون.
دواکەوتنی مووچەو حەقدەستی کرێکارانی شارەداری لە حاڵێک دایە کە ئەو ئیدارەی بۆ خۆی سەرچاوەی داهاتی زۆرەو؛ کرێکارانی شارەوانی هۆکاری دواکەوتنی حەقدەستەکانیان بۆ بەڕێوەبەریی چەوتو بێبایەخی ژیانی کرێکاران لای بەرپرسانی شارەوانی دەگەرێننەوە.