کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامی تەقەی ئەو هێزانەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “حوجەت قەزاوەت” خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە سەختی بریندار بوو و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکیی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازرایەوە.
بەپێی ئامارەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینیدا لانیکەم ٢٤٠ کۆڵبەر وکاسبکاری کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە کەوتوونە بەر دەسڕێژی گولـلە کە لەو ڕێژەیە ٥٩ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٨١ کەسیش بریندار بوون.











