پشتیوانیی نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا بەنیسبەت ئازادیی “سەلاحەدین دەمیرتاش” بە واژۆی نوێنەرانی ٢٧وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئورووپا لە ١٠ی مارسدا، دەچێتە بەردەم وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئورووپا بۆ تاوتوێ کردن.
٥٩٠کەس لە ٧٠٥نوێنەری پارلمانی ئورووپا بۆ هەڵمەتی ئازادکردنی “سەلاحەدین دەمیرتاش” هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دێموکراتی گە “هەدەپە” وڵامی ئەرێنییان داوە، ئەوین ئینجێر ئەندامی پارتی “کرێکارانی سۆسیال دێموکرات” وتی: ئەم بابەتە لە ی١٠مارسدا لە شۆرای وەزیرانی یەکیەتی ئورووپا بەڕای جیاوازەوە تاوتوێ و باسی لەسەر دەکرێ.
بەهۆی ئەوەیکە وڵاتی تورکیە داواکاری دادگای مافی مرۆڤی ئورووپای بەنیسبەت ئازادیی دەمیرتاش ڕەت کردۆتەوە، گرووپێکی هاوبەش لە نوێنەرانی ٢٧وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئورووپا هەڵمەتێکیان بۆ ئازادیی دەمیرتاش ڕێکخستووە و داوا دەکەن کە ناوبراو لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە ئازاد بکرێ.
ئەوین ئینجێر یەکێک لە ئەندامانی پارتی “کرێکارانی سۆسیال دێموکرات” کە ئەم گەڵاڵەیەی بۆ پارلمان ناردووە، وتی: دەمیرتاش دەبێ ئازاد بکرێ لەبەر ئەوەی ناوبراو بە هۆکاری سیاسیی لە بەندیخانەدایە و ئێمە واژۆکانمان بۆ شۆرای وەزیرانی یەکیەتی ئورووپا ناردووە و ئەم بابەتە لە ڕێکەوتی ١٠ مارسدا وتووێژی لەسەر دەکرێ.











