١٨هەزار قوتابی ئیمکانی دەسپێڕاگەیشتن بە خوێندنی ئانلاینیان نییە
بەرپرسی گشتیی پەروەردە و فێرکردنی پارێزگای خوراسان وتی: لەو پارێزگایە ١٨هەزار قوتابی بەهۆی نەبوونی گوشی زیرەک و تەبلێت لە خۆێندنی ئانلاین بێبەشن.
محەممەد عەلی واقێعی، بەرپرسی گشتیی پەروەردە وفێرکردنی پارێزگای خوراسان، بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە کە لەسەتا ١١ی قوتابیانی ئەو پارێزگایە ئیمکانی دەسپێڕاگەیشتن بە خوێندنی ئانلاینیان نییە وتی: ئەم ڕێژەیە کە دەکاتە ١٨هەزار و ٢٩ قوتابی کە بەهۆی نەبوونی گوشی زیرەک وتەبلێت و ژیان لە گوندەکان و نەبوونی هێڵی ئینتێرنێت، دەستیان بە خوێندنی ئانلایان ڕاناگا بە ناچار واز لە خوێندن دێنن.
ناوبراو بەئاماژە بەوەیکە بەهۆی نەبوونیی و هەژاریی خەڵکەوە لە ماڵیکدا تەنیا یەک گوشیی زیرەک هەیە بۆ کەڵک وەرگرتن لە خوێندنی ئانلاین وتی: بنەماڵەمان هەیە کە دوو یان سێ منداڵی قوتابی هەیە و بۆ دەسپێڕاگەیشتن بە خۆێندن ناچارن بە شێوەی هاوبەش کەڵک لەو گوشییە وەربگرن کە ئەمە کارەساتە.
شایانی باسە کە ئەم دۆخە و زۆر لەوە خراپتریش لە پارێزگاکانی دیکەی ئێراندا ڕۆژ بەڕۆژ بەرچاوتر و زیادتر دەبن.