تام کاتێن، سیناتۆرێکی کۆماریخوازی ئەمریکایی، بەڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی جۆبایدێن لە هەمبەر ڕێژیمی ئێران و میلیشیا حوسییەکان وتی: ئەم جۆرە سیاسەتە دەبێتە هۆی ئەوەیکە میلیشیاکانی سەربە ڕێژیمی ئێران بوێرن لە ناوچەکەدا هێرش بکەنە سەر وڵاتی عەرەبستان.
سێناتۆر کاتێن لەلاپەڕەی فەرمیی تویتێرەکەیدا نووسی: مووشەکەکانی ڕێژیمی ئێران وەکوو باران بەسەر عەرەبستاندا دەبارێ و جۆبایدێن لەم پێوەندییەدا سیاسەتێکی ڕوونی نییە.
ناوبراو لە دڕێژەی تویتەکەیدا دەڵێ: بەجێگەی ئەوەیکە دەوڵەتی بایدێن هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا مەحکووم و بە توندی وڵامی بداتەوە، بەجۆرێک سەرپۆشی لەسەر دادەنێ و زۆربە نەرمیی لەگەڵ ئەو رێژیمە دەدوێ.