وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاش ڕاگەیاندنی ئاژانسی وزەی ناوکیی سەبارەت بە بردنەسەری ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە دامەزراوەی نەتەنز ڕایگەیاند کە تاقەتی دەوڵەتی ئەمریکا سنوورێکی هەیە.
نێدپرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا، شەوی دووشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە کاردانەوە بە هەوڵە نوێیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز سەرەڕای هۆشداریی توند بەڕێژیمی ئێران وتی: تاقەتی دەوڵەتی ئەمریکا سنوورێکی هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، بۆ وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، چاوەڕێی پێشنیاری گونجاوی ئێرانە لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی ئەو وڵاتە، نە بردنەسەری ئاستی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە دامەزراوی ناوکیی نەتەنز.
پرایس لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا وتی: ئێمە پێشنیارێکی باشمان لە چوارچێوەی وتووێژ لە هەمبەر بەرنامەی ناوکیی ئێران پێشنیار کردووە بەڵام بەرپرسانی ئێرانی پێشنیارگەلێکی دژبە یەکتریان هەیە و تاکاتێک پێبەند نەبن بە هەموو بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی ناوکیی، گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام دەبێ.