بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی لە بەشی چوارەم بە سانتریفیوژە پیشکەوتووەکانی ” ئای ئێڕ-٢ئێم” لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنزخێراترکردووە و هاوکات دەستی کردەوە بە دامەزراندنی بەشی پێنجەم لە سانتریفیوژی پێشکەوتوو بۆ بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆم.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە دامەزراندنی سانتریفیوژە پیشکەوتووەکانی”ئای ئێڕ-٢ئێم” لە دامەزراوەی ژێرزەوینیی نەتەنز دەسپێکردوە.
ئاژانسی نیونەتەوەیی وزە ڕایگەیاند کە ئەمە یەکێکی دیکە لە پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئێرانە لە ڕێککەوتنی ناوکیی کە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان واژۆکردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بەشی چوارمی دامەزراندنی سانتریفیوژی پیشکەوتووی” ئای ئێڕ- ٢ئێم” پێکهاتوو لە ١٧٤ دەزگا لە ژێر زەویدا لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنزیەکێکە لە بەشە هەرەگرینگەکانی دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران.