ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێمە پشتیوانیی لە عەرەبستان دەکەین، بۆئەوەیکە وڵاتەکەی لە هێرشی میلیشیا حوسییەکان بپارێزێ.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لە وڵامی پرسیارێکی ئەلعەرەبییە، بەجەختکردنەوە لەسەرئەوەیکە هێرشەکانی میلیشیا حوسییەکان مەترسیدار و جێگای قەبووڵ کردن نییە و هاووڵاتییانی مەدەنیی ڕووبەڕووی مەترسیی کردۆتەوە وتی: ئەمریکا پشتیوانیی لە وڵاتی عەرەبستان لەهەمبەر هێرشەکانی میلیشیا تێرۆریستە حوسییەکانی یەمەن دەکا بۆ پاراستنی خاکی وڵاتەکەی و هاوپەیمانێکی بەهێزی عەرەبستان دەبین.
ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی جەختی لەسەرئەوە کردەوە کە عەرەبستان ڕووبەڕووی هێرش و هەڕەشەی مەترسیدار لەلایەن میلیشیا حوسییەکان و هێندێک لە وڵاتانی ناوچەکە بۆتەوە و ئەمریکا درێژە بە هاوکاریکردنی ڕاستەوخۆی عەربستان و بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئەو وڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەدا.
هەرلەم پێوەندییەدا وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەرەڕای مەحکوومکردنی هێرشی میلیشیا حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستان وتی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئێمە هێزی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا هەیە.