خاتوونێکی نیشتمانپه‌روه‌ر، حیزبی‌و حیزب‌خۆشه‌ویست له ئاوایی به‌یره‌می مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد، دایه ئه‌سمه‌ر حه‌سه‌نپوور، دایکی کاک مسته‌فا سه‌ید ئه‌حمه‌دی، پێشمه‌رگه‌ی پێشووی حیزبی دێموکڕات له گوندی به‌یره‌م له ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵی‌دا کۆچی دوایی کرد.
دایه ئه‌سمه‌ر هه‌ر له سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداریی حیزبی دێموکڕات له ساڵانی ٤٦-٤٧ ئاوێته‌ی بیر‌و باوه‌ڕی کوردایه‌تی بوو، بۆیه به دڵ‌و به ئازایه‌تیی که‌م وێنه‌وه هاوکاریی پێشمه‌رگه‌کانی ده‌کردو دوای ئێعدام‌کرانی مه‌لا مه‌حموود زه‌نگه‌نه گیراو له پاسگای جه‌ڵدیان خرایه ژێر فشاری ژاندرمه‌کانی رێژیمی پاشایه‌تی.
دایه ئه‌سمه‌ر دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی نوێی کورد‌و بووژانه‌وه‌ی خه‌باتی حیزبی دێموکڕات سه‌رله‌نوێ به ئیمانی پۆڵایین قۆڵی له خزمه‌ت به تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکڕات هه‌ڵماڵی. ماڵی دایه ئه‌سمه‌ر په‌ناگه‌یه‌کی ئه‌من‌و شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کان له ناوچه بوو. هه‌روه‌ها کوڕێکی دایه ئه‌سمه‌ر به ناوی مسته‌فا سه‌ید ئه‌حمه‌دی ماوه‌ی چه‌ند ساڵ پێشمه‌رگه‌ی هێزی پێشه‌وا بوو که ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی. ئه‌و شانازیی به‌وه ده‌کرد که کوڕه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕاته‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی به چاوی کوڕی خۆی ده‌دی‌و خزمه‌تی ده‌کردن‌و دوعا‌و نزای سه‌رکه‌وتنی حیزبی دێموکڕات‌و پێشمه‌رگه‌کانی بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری دایه ئه‌سمه‌ر ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.