سەرۆکی کۆمیتەی جووەکانی ئەمریکا لە لاپەڕەی تویتێری خۆیدا نووسیویەتی: تا ئێستا وڵاتان بە جددی باسی دەوڵەتی کوردییان نکردووە لە حاڵێدا زۆر پێویستە دەوڵەتی کوردیی هەبێ.
دەیوید هەریس سەرۆکی کۆمیتەی جووەکانی وڵاتی ئەمریکا دەڵێ: بەردەوام دەبیستین کە پێویستە دەوڵەتێک بۆ فەلەستین دروست بکری، بەڵام سەبارەت بە دەوڵەتێکی کوردیی باسێکی وا ناکرێت، لە حاڵێکدا دەوڵەتی کوردی بۆ بەرژەوەندی ناوچەکە گرینگیەکی پیویستە و سێناتۆرەکانی ئەمریکاش بەردەوام باس لە دروستکردنی دەوڵەتی کوردی دەکەن.
دەیوید هەریس هەروەها وتیشی: کورد مێژوو و کەلتوورێکی پڕ لە شانازییان هەیە و زیاتر لە ٤٠میلیۆن کەسن کەچی تائێستا دەولەتیان نییە و ئەوان گەلێکن کە هاوپەیمانن لەگەڵ هێزەکانی دژبە گرووپەکانی تێرۆریست شەڕ دەکەن، دەبێ وڵاتانی جیهان دان بە دروستبوونی دەوڵەتی کوردیدا بنێن.












