بەبۆنەی هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن و پیرۆزبایی لەم ڕۆژە مەراسمێک لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، سەرەڕای هەوڵ وگوشارەکانی هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری سنە، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز، بەبۆنەی هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.
هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاویەر و کووچکەڕەشی سنەیان میلیتاریزە کردووە و ئیزنیان بە خەڵک نەداوە لەم بۆنە نێونەتەوەییەدا رێوڕەسمێک بگرن و یادی ئەو ڕۆژە بکەنەوە بەڵام سەرەڕای هەوڵ و گوشارەکانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی سنە، ژنان وپیاوانی ئازادیخواز لە دەوری یەک لە کێوی ئاویەر کۆبوونەوە و یادی ئەم ڕۆژەیان بەرزڕاگرت.