خوان گوایدۆ، رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی وێنیزوئێلا بە ڕۆژنامەی هیوم ی ئیسرائیلی ڕاگەیاند کە چەندین بەرپرسی سەربازییمان بە تۆمەتی قاچاخی ئۆرانیۆم کە دەستی رێژیمی ئیرانی تێدایە دەسبەسەر کردووە.
خوان گوایدۆ، لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ ڕۆژنامەی” هیوم”ی ئیسرائیل، بە ئاماژە بە هاوردەکردنی نەوت لە ئێرانەوە وتی: بەشێوەیەکیی بەرچاو ئۆرانیۆم لە وینێزوئێلاوە و لە ڕێگای نایاسایی و قاچاخەوە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کراوە.
ناوبراو هەرەوەا ڕایگەیاند کە چەندین بەرپرسی سەربازیمان بە تۆمەتی قاچاخی ئۆرانیۆم کە دەستی وڵاتی ئێرانی تێدایە دەسبەسەر کردووە و پێوەندییەکانی نێوان وێنێزوئێلا وئێران بۆ بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆم دەگەڕێتەوە بۆ کاتی سەرۆککۆماری مەحموود ئەحمەدینژاد.












