ئەمریکا لە جموجۆڵی نوێی سەربازییدا لە نێوان سووریە و عێراق، چەک و هێز بۆ بنکەی سەربازیی خۆی بۆ حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان گواستەوە.
بە پێی هەواڵی “ئەلمەعلوومە”، سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی سوورییە ڕایاندگەیاند کە، سپای ئەمریکا لە جموجۆڵی نوێی سەربازیی وڵاتەکەی، هێز و چەکوچۆڵی جۆراوجۆری سووک و قورسی لە عێراقەوە بۆ بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریە گواستەوە.
چوار فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکایی لە بنکەی هێزەکانی ئەو وڵاتەلە شاری “ئەلشەدادی” لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان-سووریە نیشتنەوە کە هەڵگری کەرەستەی سەربازی و هێزی ئەمریکایی بووە و ڕۆژی پێشووتریش سێ فڕۆکەی ئەمریکایی ئەرتەشی ئەمریکا لە بنکەی “ئەلشەدادی” نیشتنەوە کە دەیان چەکداری ئەمریکا و چەکوچۆڵێکی زۆری تێدا بوو.












