بەرپرسانی پلەبەرزی هێندوستان پشتڕاستیان کردەوە کە، تەقینەوەکەی مانگی ڕابردووی شاری “دێهلی نۆ”ی بەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل لەلایەن سپای پاسدارانەوە ئەنجام دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی “هێندوستان تایمز” ناوەندەکانی دژە تێرۆری هێند، لیستێکی لە ناوی گومانلێکراوان دروست کردبوو و ئاکامی لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە، سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران داڕێژەری ئەو پیلانە تێرۆریستییە بووە و تەقینەوەکە گرووپێکی شێعەی خۆجێی سەر بە ڕێژیمی ئێران لەبەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل دایناوە.
هێندوستان تایمز دەڵێ: سپای قودس بەجۆرێک پیلانی داڕشتبوو کە ڕاستەوخۆ گومان دەکرا کە کاری گرووپی تێرۆریستی داعش بێ، بەڵام ناوەندەکانی دژەتێرۆری هێند بەتەواوی دڵنیان کە تەقینەوەکەی مانگی ڕابردووی شاری “دێهلی نۆ” لەنزیک باڵویزخانەی ئیسرائیل، کاری گرووپێکی سەربە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بووە.












