لە شەپۆلێکی نوێی هێرشیی سایبێریدا هەکێرەکانی وڵاتی چین هیرشێکیی سایبێرییان کردە سەر ٦٠هەزار کۆمپانیا و شیرکەتی بازرگانی.
کۆمپانیای مایکرۆسافت ڕایگەیاند کە هێرشی سایبێری بۆ سەر ئیمەیلەکانی مایکروسافت، خەریکە دەبێتە کێشەیەکیی گەورە بۆ سەر ئاسایشی سایبێری جیهانیی.
هاوکات دەوڵەتی جۆبایدێن، ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە هێرشانە زۆر مەترسیدارن و لەلایەن وڵاتی چینەوە سەرپەرەستیی دەکرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بۆلێمبێرگ، کۆمپانیایەکی ئاسایشی سایبێری کە نەیوەیستووە ناوەکەی ئاشکرا بێ، ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشانە لەلایەن گڕووپێکی هەکێر بە پشتیوانیی وڵاتی چین بەڕێوە دەچێ و تا ئیستا ٦٠ هەزار کەس و کۆمپانیا لە هەموو جیهاندا بوونەتە ئامانجی ئەم هێرشە سایبێرییانە.
لەلایەکیی دیکەوە و بەداوای ئەم هێرشە سایبێرییانەدا کاناڵی ” سی ئین ئێن” ڕایگەیاند کە دەوڵەتی جۆبایدێن سەرقاڵی پێکهێنانی گرووپێکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هیرشە سایبێرییانەی وڵاتی چین کە زیان بە ئاسایشی جیهان دەگەیەنێ.