فڕۆکەی “بی٥٢” ئەمریکا بە دوو فڕۆکەی پارێزەری شەڕکەرەوە جارێکی دیکە گەڕاویەوە بۆ سەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، فڕۆکەی “بی٥٢”ی ئەرتەشی ئەمریکا بە دوو فڕۆکەی پارێزەری شەڕکەرەوە، دوای ١٠ کاتژمێر فڕین لە بنکەی سەربازیی “مینووت”ـەوە گەیشتە ئاسمانی عەرەبستانی سعودی و بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر بەسەر ئاسمانی کەنداوی فارسدا فڕیوە.
ئامانجی سپای ئەمریکا لەم کارە پەیامێکی ڕوونی ئەو وڵاتەیە بۆ کۆماری ئیسلامی کە، ئەرتەشی ئەمریکا ئامادەی هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوە و هێرش و مەترسییەکە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا وهاوپەیمانانی لە ناوچەکەدا.












