ڕۆژی ڕابردوو ٢٦کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٢٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەیی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە خەنەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە ٢١ شاری ئێران وەکوو شارەکانی تەورێز، ڕەشت، ئیسفەهان، شووشتەر، یەزد، ئیلام، خوڕەمئاباد، قەزوێن، کەرەج، کرماشان، ئەهواز، شاهروود، ورمێ، بێهشەهر، ئەراک، کرمان، بێجنوورد، شیراز، شووش و مەشهەد، لە بەردەم ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانی خۆیان، کۆمەڵیک لە کریکاران ومامۆستایانی خانەنشینکراو لە بەردەم وەزارەتی کار لە تاران، پەیمانکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕەوی شاری یاسووج لە بەردەم ئۆستانداریی کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانە لە بەردەم مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی، کرێکارانی شۆرای ئارد و نانی ورمێ، لە بەردەم بینای ئۆستانداریی ئەو شارە، بەڕێوە چوو.