بیل هیگارتی سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکایی: ئەو مووشەکانەی کە دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانیان کردە ئامانج بەرهەمی ڕێژیمی ئێرانن.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی میلیشیا حوسییەکانی سەر بەڕیژیمی ئێران، بۆ زەربەلێدان لە دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان، بیل هیگارتی، سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکایی ڕایگەیاند کە بەپشتیوانیی ڕێژیمی ئێران عەرەبستان دەکرێتە ئامانجی مووشەک و هێرشیی میلیشیا حوسییەکانی یەمەن.
بیل هێگارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر سەرەڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، نووسی کەمکارییەکانی دەوڵەتی جۆبایدێن ئەو ئیزنەی بە ڕێژیمی ئێران داوە کە هێرشیی مووشەکیی بکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان، ئەو هێرشانە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان هەموویان ڕێژیمی ئێرانی لە پشتە.
هیگارتی هەروەها ڕایگەیاند کە دەوڵەتیی جۆبایدێن بە کەمکردنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ریژیمی ئیران ئەو دەرفەتەی بۆ رێژیمی ئیران خۆڵقاندووە کە بتوانێ زۆر بە ئاسانیی هێرش بکاتە سەر ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.