کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز بەناوی “قوباد ناوخاسی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کرا و باری تەندروستیی ناجێگیرە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوندی “بسام” سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ماشێنی کاسبکارێکی کورد کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزە چەکدارانەی ڕێژیم، کاسبکارێک بە ناوی “قوباد ناوخاسی” خەڵکی گوندی “ماسیەری خواروو” بە سەختیی بریندار بووە و ئێستا باری تەندروستیی ناجێگیرە و ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکیی بۆ بنکە دەرمانییەکانی تەورێز گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەهیچ شێوەیەک دەست لەلاوانی کورد ناپارێزێ و بە بیانوو جۆراوجۆر ڕۆژانە دەستی بە خوێنی لاوانی کورد سوور دەبێ.