ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خەنەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی و خانەنشینکراوانی پیشەیی سەنعەتی پۆڵا لە بەردەم بینایی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی لە تاران، کۆمەڵیک لە کرێکارانی کۆمپانیایی غەدیر لە بەردەم دەفتەری بەرپرسی گشتیی وەرزش ولاوانی پارێزگای خووزستان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پیترۆشیمی ئیلام لە بەردەم دەرگای ئەو کۆمپانیایە بەڕێوە چوون.
هەروەها ناڕازییان دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنیی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە و ئەگەر بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران وڵامی داواکارییەکانمان نەدەنەوە ئەوە ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە بەردەوام و بەرفراوانتر دەبێ.