دیوانی شێعرە کوردییەکانی شاکە و خان مەنسووری ئەیوان، چاپ و بڵاوکرایەوە.
بەهەوڵ و ماندووبوونی دوکتور عەلیڕەزا خانی و خاتوو بێهناز دڵشاد، دیوانی شێعرە کوردییەکانی شاکە و خان مەنسووری ئەیوانی چاپ و بڵاو کرایەوە.
لەم دیوانە کوردییەدا، دکتۆر عەلیڕەزا خانی و خاتوو بێهناز دڵشاد بەیتەکانی ئەو کۆمەڵە شێعرەیان لە سێ بواری “وشەناسی، واتا و جوان ناسییەوە “بە وردی شی کردووەتەوە و چاپ و بڵاویان کردۆتەوە و ئامادەیە بکەویتە بەردەستی هۆگرانی ئەدەبیات وشێعری کوردی.
دیوانی شاکە و خان مەنسووری ئەیوانی لە 340 لاپەڕە لەلایەن دەزگای چاپ و ڕاگەیاندنی باشوور و بەهەوڵ و هیممەتیی دوکتور عەلیڕەزا خانی و خاتوو بێهناز دڵشاد لە چاپ دراوە.











