كاربەدەستانی زیندانی ناوەندیی ئیلام بە كەمكردنەوەی گۆشتو ماددەی پرۆتۆئینی لە بەرنامەی خواردنو گرانكردنی قیمەتی خواردن له بوفهو فرۆشگاکانی زیندان، هەوڵی چڕكردنەوەی فشار بۆ سەر زیندانییان دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، بارودۆخی خۆراكو مادەی خواردەەمەنی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام زۆر نالەبارەو زۆر جار زیندانییەكان بە ناچار له برسان ڕوو لە فرۆشگای زیندان دەكەنو خواردن بۆ خۆیان دەكڕن.
بەم جۆرە كە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە لە حاڵێكدا كاربەدەستانی ئەم زیندانە بڕیاریان داوە فرۆشگای زیندان نرخی خواردەمەنییەكان گران بكا كە زۆربەی خۆراكی ئەم فرۆشگایە، پیسو ماوە بەسەرچوونو بە كەلكی خواردن نایەن.
بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، تاقە هێلكەیەك لە زیندانی ئیلام بایی چەند هەزار تمەنەو زۆر جاریش هەر وەگیریان ناكەوێ.
لە لایەكی دیكەشەوە بەهۆی كەمتەرخەمی كاربەدەستان، بارودۆخی پاكو خاوێنیو تەندروستیی ئەم زیندانە زۆر نالەبارەو بە سەرنجدان بەوەی كە زۆربەی زیندانییە سیاسییەكان لەم زیندانە نەخۆشن، بەڵام لە زۆر حاڵەتدا كاربەدەستان هەر گوێیان پێ نادەنو لە ناردانیان بۆ ناوەندە دەرمانییەكانی دەرەوەی زیندان خۆ دەبوێرن.