دوکتور شوان کاوە، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەر، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری نەغەدە ماڵاوایی لەژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، دوکتور “شوان کاوە” کەسایەتیی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری خەڵکی شاری نەغەدە بەهۆی نەخوشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد وبۆ هەمیشە دڵەگەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
دوکتور کاوە، لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر ودێموکراتدۆستدا ژیاوە و برازای کەسایەتیی کۆچکردوو و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک” سەعید کوێستانی” ناسراو بە کاوە بووە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی دوکتور” شوان کاوە” سەرەخۆشی لە بنەمالەی بەڕیزیان وسەرجەم خەڵکی شاری نەغەدە دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.