ناوەندی ئەدەبیی واران خولێکی زمانی کوردیی و شێعر و نووسینی بۆلاوان لە ئیلام بەڕێوەبرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمە ٩٩ی هەتاوی، ناوەندی ئەدەبیی “واران” لە پارێزگای ئیلام خولێکی ڕاهێنانی بۆ ئەو لاوانەی کە تازە دەس بەنووسین و شێعر و زمانی کوردیی دەکەن کردووە و لەو خولەدا دەیهەوێ بەرچاوڕوونی بە لاوانی کورد بدا کە شێعر نووسین بە زمانی دایک نەک هەر جوان و پیرۆزە بەڵکوو ئەرکەکێکی نیشتمانییە.
واران لەو خولەدا تیشک دەخاتە سەر ناساندی زمانی کوردیی و لاوان هان دەدا بە زمانی خۆیان شێعر و نووسراوەکانیان بنووسن و دۆخێک بێنێتە ئاراوە کە ئەو لاوانەی وا هۆگری زمانی کوردین بە باشی بتوانن بە زمانی خۆیان هەستی دڵیان دەربڕن و ببنە نووسەر و شاعیری کورد.
هەروەها لەو خولەدا “واران” بۆئەو کەسانەی کە لەو خولەدا سەرکەوتن بەدەس دێنن دیاری و خەڵاتیش بە بەشدار بووان دەدا.
شایانی باسە کە ناوەندیی ئەدەبیی “واران” گرینگی بە زمان و ئەدەبیاتی کوردیی لە پارێزگای ئیلام دەدات و یەکەمین خولە کە تێیدا خەڵات و دیاریی ئەدەبیاتی کوردیی “ئیلام” پێشکەش بە سەرکەوتوانی ئەو خولە بکرێ.











