کۆماری ئیسلامیی ئێران گوشار دەخاتە سەر بنەمالەی ئەو کەسانەی کە لە ڕیزی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئەو ڕێژیمەن، بۆ ئەوەی سکاڵە لە دژی ئەو حیزبانە تۆمار بکەن.
بەپێی هەواڵی مافی مرۆڤی کوردستان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە بنەماڵەکانی ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شارەکانی ورمێ، سنە، مەریوان، کامیاران و کرماشان بانگ کراون و مەئموورانی ڕێژیم بە جلی مەدەنییەوە کە خۆیان وەکوو هەیئەتی تایبەتی “قوەی قەزایی” ناساندووە داوای لەو بنەمالانە کردووە کە سکاڵایەک کە پێشتر ڕێژیم ئامادەی کردووە دژی حیزبیە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم واژۆ بکەن.
هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گوشار و هەڕەشە بۆسەر بنەماڵەکان، داوایان لێکردن نامەیەک کە بەزمانی ئینگلیزیی و ڕووبە شۆرای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە واژۆی بکەن،
لەو نامەیەدا وا هاتووە کە کوڕ و کچانی ئەو بنەماڵانە لەلایەن حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێرانەوە دزراون.