هاوژینی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی شەهید عەلی کاشفپوور،لە وڵاتی هۆلەند کۆچیدوایی کرد.
ڕۆژی ١٣ی رەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، دایە فاتمە کاشفپوور هاوژینی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ولاتی هولەند بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچیدوایی کرد.
خاتوو فاتمە لەگەڵ هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لەگەڵ هاوژینەکەی شەهیدی نەمر “عەلی کاشفپوور” پەیوەستی ناوڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، عەلی کاشفپوور پاش ١١ ساڵ مانەوە لە سەنگەری خەباتدا بۆ وەدەستهێنانی مافی گەلەکەی لەو ڕێبازە پیرۆزەدا گیانی پیرۆزی فیدای گەل و نیشتمان کرد و لە گەڵ شەهیدبوونی ناوبراو “دایە فاتمە” درێژەدەری ڕێگای بوو و بەو پەوڕی دڵسۆزییەوە یادگارییەکانی هاوسەرە شەهیدەکەی بەبیروهزری نیشتمانپەروەرانە پێگەیاند.
هەموو ئاواتی دایە فاتمە ئەوە بوو کە ئاواتەکانی هاوسەرە شەهیدەکەی بە چاوی خۆی ببینێ کە بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا و دڵی پڕ لە ئاواتی لە لێدان کەوت.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە فاتمە و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.