جۆ بایدێن لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی سێنا و پارلمان و نوێنەرانی ئەمریکا، باری نائاسایی نەتەوەیی وڵاتەکەی بەن نیسبەت کۆماری ئیسلامی کە لە ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوییەوە دەستیپێکرد، تاساڵێکی دیکە نوێ کردەوە.
جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا لەو نامەیەدا هوشداری دا لەسەر ئەوەی کە کردەوە و سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیەکی ناسروشتی و جیاواز دژبە ئاسایشی نەتەوەیی، سیاسەتی دەرەوە و ئابووری ئەمریکا ئەژمار دەکرێ، بۆیە درێژەی باری نائاسایی لە پیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و درێژەی گەمارۆکان بۆ سەر ئەو ڕێژیمە ئەرکێکی پێویستە.
بایدێن لەو نامەیەدا نووسیویەتی: من بەو ئاکامە گەیشتووم کە پێویستە باری نائاسایی نەتەوەیی لە پێوەندیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران درێژەی هەبێ و لە کاردانەوە بەم هەڕەشانە گەمارۆ قورسەکانی سەر ئەو ڕێژیمە هەروا دەمێنێتەوە.
بیل کیلنتۆن سەرۆککۆماری پێشووتری ئەمریکا، لەساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی، ڕێژیمی ئێرانی بە پشتیوانی لە تێرۆریزم، تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵ بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکوچۆڵی کۆمەڵکوژ تاوانبارن کرد و باری نائاسایی نەتەوەیی بە نیسبەت ئەو ڕێژیمە ڕاگەیاند، بەپێی ئەو فەرمانە هاوکاریی بازرگانی ئەمریکا لە پیشەی نەوت و گازی ئێران و هەروەها هەر شێوە بازرگانییەکی ئەمریکا لەگەڵ ڕێژیمی ئێران قەدەغە کراوە.