كۆمەڵێك لە ڕاگەیەنە نێوخۆیییەكانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە باسیان لە كوژرانی ٥ ئهندامی دیکهی سپای پاسداران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سووریەدا كردوە.
ئەگەرچی هەواڵدەریی فارس، ناوی ئەم كەسانەی بڵاو كردۆتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە ڕێكەوتی كوژرانی ئەوان نەكراوە.
كۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداری كردنی هێزە نیزامییەكانی خۆی لە سووریەو پشتیوانی كردن لە دەوڵەتی ئەسەد بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دژبەرانی ئەم ڕێژیمەو گرووپی داعشی ڕەد نەكردۆتەوەو پێشتریش هەواڵی كوژرانی دەیان كەس لە هێزەكانی خۆی پشتڕاست كردبۆوە، بەڵام ئامارێكی وردو دەقیق لە بابەت ژمارهی كوژراوەكانی ئێران لە سووریە بڵاو نەكراوەتەوە.
نزیكەی ٢ مانگ لەمەوبەر ناوەندی هەواڵدەریی “مەشرێق” باسی لەوە كردبوو كە تا ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، ٦٥ ئێرانیی سهر به سپای پاسداران لە سووریە كوژراون، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی كۆمەڵێكی دیكە لە سەرچاوەکانی ههواڵ ژمارهی کوژراوهکانی سپا له ١٥٠ كەس زیاتره، بەم حاڵەش هەر بەین نا بەینێك، ڕاگەیەنەکانی سهر به كۆماری ئیسلامی باس لە هێنانهوهی کهلاکی كۆمەڵێك لە هێزەكانی خۆیان دەكەن كە لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا كوژراون.
شایانی باسه که لە دوایین حاڵەتیشدا ۆژی ١٧ی بەفرانبار ههواڵی هاتنهوهی کهلاکی ٧ كەسی دیكە لە هێزەکانی سپای پاسداران له سووریهڕا بۆ ئێران بڵاوکرایهوه.