لەهێرشێکی هاوبەشی مووشەکیی هێزەدەریاییەکانی ڕووسیە وبنکە سەربازییەکانی رێژیمی بەشارئەسەد لە سووریە بۆ سەر بازاڕی نەوتی حەلەب، ٢٨کەس کوژران وبرینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی هاوبەشی کەشتییە شەڕکەرەکانی ڕووسیە و بنکە سەربازییەکانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد بۆ سەر کۆگا و بازاڕی نەوتی تەرحین وحەمران، ئەو ناوچانەی کە لەژیر چاوەدێری هێزەکانی تورکیەدان لە شاری حەلەبی سووریە ٤کەس کوژران و ٢٤ کەسیش برینداربوون.
پێشتر چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، ڕایگەیاندبوو کە کەشتییە شەڕکەرەکانی ڕووسیە لە کەنارئاوەکانی سووریە، سێ مووشەکیان ئاراستەی بازاڕی نەوتی حەمران لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب کردووە.












