ئیسرائیل: ئەگەر جیهان پێش لە دەسپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکیی نەگرێ ئەوە ئێمە بەتەنیا ئەوکارە دەکەین.
بێنی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە ئەرتەشی ئیسرائیل بەرنامەکانی بۆ هێرشکردنە سەر بنکە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران بەڕۆژ کردۆتەوە و ئامادەیە بەتەنیا هێرش بکاتە سەر ئەو ڕێژیمە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی”فاکس نیوز” بێنی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وتی: ئەرتەشی ئیسرائیل هێندێک ئامانجی لە خاکی ئێراندا دیاری کردووە کە بە هێرش کردنە سەر ئەو بنکە و شوێنانە هێز و توانای ڕێژیمی ئێران بۆبەرهەمهێنانی چەکی ناوکیی دەکەوێتە مەترسییەوە و لەناو دەچێ.
بێنی گانتس، لەدرێژەی وتووێژەکەیدا وتی: ئەگەر جیهان پێش لە دەسپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی کۆمەڵکوژی ڕیژیمی ئێران بگرێ، ئەوە زۆر بە قازانجی جیهان تەواو دەبێ بەڵام ئەگەر جیهان ئەو کارە نەکا ئەوە ئیسرائیل بە تەنیا ڕووبەڕووی ئەو ڕێژیمە دەبێتەوە.
ناوبراو هەروەها جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە میلیشیا تێرۆریستەکانی حیزبوڵا کە سەر بە ڕێژیمی ئێرانن، لە ئێستادا سەدان هەزارمووشەکیان لەبەردەستدایە.