لە درێژەی ڕەخنە بەربڵاوەكانی دراوسێ عەرەبەكانی ئێراندا، ئەم جارەیان مەلیك عەبدوڵڵای دووهەم پاشای ئۆردۆن، نیگەرانیی خۆی لە بابەت هەڵوەشانەوەی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئێران دەربڕیوە. مهلهک عهبدوڵڵا ههڵگیرانی گهمارۆکانو ئازادکردنی پاره دهستبهسهرداگیراوهکانی ئێران به مەترسیی بۆسەر وڵاتەكەی خۆیو باقی وڵاتانی ناوچە دهزانێ.
بەپێی ڕاپۆرتی كاناڵی هەواڵدەریی سی ئێن ئێن، پاشای ئۆردۆن كە سەردانی ئامریكای كردبوو، له پرێسکۆنفڕانسێکدا به میدیاکانی ئهمریکای گوتبوو پێویستە پاش هەڵوەشانەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران چاوەدێریی بخرێتە سەر شێوهی كاركردی كۆماری ئیسلامی تا بزانن ئایا پێبەند بە ئهمنیهتو سەقامگیریی ناوچەكە دەبێ یان نا.
مەلیك عەبدوڵڵا سەبارەت بە ئازادكرانی چەندین میلیارد دۆلار پارەی ئێران گوتوویەتی ئەم مەسەلە نیگەرانییەكە بۆ سەرتاسەری ئەم ناوچەیە.
پاشای ئۆردۆن لە وڵامی ئەم پرسیارەدا كە ئایا ئۆردۆن متمانەی بە ئێران هەیە یان نا؟ گوتی: وڵاتەكەی پێوەندی ئابووریو سیاسیی باشی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی هەیە، بەڵام لە هەمان كاتیشدا حاشا لە دەستێوەردانی ئێران لە كاروباری وڵاتانی دیكە ناكرێ. ناوبراو لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتوویەتی ئێران دەست لە كاروباری یەمەنو چهند وڵاتێکی ئافریقا وەردەداو زۆر ڕاشكاوانەو به ئاشکرا خۆی لە كاروبارو قهیرانی سیاسیی وڵاتانی عێراق، سووریە، لوبنان و ئەفغانستان گلاندوه.